پەلاماری مووشەکیی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر پێگەو بنکەکانی دەسدرێژکارانی سەعودی لە لێواری رۆژاوایی
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەمڕۆ پێنج شەممە مووشەکێکی بالستیکی کورتبڕیان گرتە پێگەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە لێواری رۆژاوایی.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی "ئەنساروڵڵا"؛ ئەو مووشەکە بالستیکە کورتبڕە خەساری زۆری گیانی و دراڤی لە دەسدرێژکاران دا.
یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن وئەنساروڵڵا دوێشەو(چوارشەممە) ش چوار مووشەکی بالستیکیان گرتە باشووری عەرەبستان کە بەشێوەی هاوکات گیرایە پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی "علب" و ڕۆژاوای "مەجازە" لەپارێزگای "عەسیر"ی عەرەبستان.
دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەو وڵاتە لەلایەن رژیمی سەعوودی، ڕوو لەپەرەیە.
شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لەچواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.