مەحکوم کردنی کێشرانی هێڵی بووری نەوتی عەرەبستان بە نێو خاکی یەمەن دا
وەزاڕەتی نەوت وکانزای یەمەن کردەوەی عەرەبستان لە کێشران وتێپەڕبوونی هێڵی بووری نەوتی خۆی کە لە خاکی یەمەن بە تێپەڕین لە پارێزگەکانی " حەزرئەلمەوت وئەلمهرە " بۆ دەریایی عەرەبی دەگوێزرێتەوە،مەحکوم کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گیڕانەوە لە ئەلمسیرە ، وەزاڕەتی نەوتی یەمەن ئەمڕۆ شەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : کردەوەی عەرەبستان بنپێکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی وچەپاو وتاڵان کردنی سەروەت وسامان وسەرچاوەکانی یەمەن بە هاودەستی " عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەسەرکار لابراوە. وەزاڕەتی نەوتی یەمەن لەم بەیان نامەیەدا بە پیداگری لەسەر ئەمەکە دەبێ بەم کردەوە دەسدرێژکارانەیە لە ریگەی یاسایی بەربەرەکانێ بکرێت لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وئەنجومەنی ئاسایش داوای کرد پێشگیری بکەن لە درێژەی کردەوەی دەسدرێژکارانی عەرەبستان ، چەپاو کردنی سەرچاوەکان، داگیر کردنی خاکی یەمەن وبنپێکردنی دەسەڵاتدارەتیەکەی. ئەمە لەحاڵێکدایە کە پاش ئەمە خەڵکی پارێزگەی ئەلمهرە نەیارەتی خۆیان لەگەڵ کێشانی هێڵی بووری نەوتی عەرەبستان لە ناوخاکی یەمەن ڕاگەیاندبوو. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە خەڵکی شاری " تەعیز" لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن " ئەمڕۆ شەممە بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە شڵەژاوی دۆخی ئابووری خۆپێشاندانیان سازدا وهاوپەیمانی سەعودی - ئیماراتی وعەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لە سەر کار لابراوبە بەرپرسیی ناهێوریەکان وشڵەژاوی دۆخی ئابووری پارێزگاکانی یەمەن ودرێژەی شەڕ وبرسیەتی وقەیرانەکانی تری وڵات زانی. دەزگەی ئەمنیەتی لە سەنعای پێتەختی یەمەنیش لە دەسگیرکرانی " عەلی ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلشرعبی" یەکێ لە بەڕێوەبرانی وەزاڕەتی خزمەت گەیاندنی مەدەنی ولە مەترسیدارترین ئەندامانی بەکرێگیراو کە لە ناوگروپە خراوکارەکان لەدژی ئەمنیەتی یەمەن چالاکی دەکرد هەواڵی دا. ناوبراو دانی ناوەبەوەدا کەچووەتە ڕیزی گروپێک لە چوارچێوەی گروپەکانی سەربە هاوپەیمانی سەعودی ولەگەڵ بەکرێگیراوانیان کە لە قاهیرە سەقامگیر بوونەوە لە پێوەندی دابووە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئیمارات، ئەمریکا وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردە دەستدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە.