کوژرانی ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سعوودی لە سراوحی یەمەن
هێزی یەمەنی لە ئۆپراسیۆنێک دا لەشاری سراوح لە پارێزگەی مارب، توانیان ژومارێک بەکرێگیراوی سعودی بکوژن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە مەسیرە، هێزی یەمەنی چەند سەرکردەی تیرۆریستانیان لە شاری سراوح کوشت.
هێزی یەمەنی هەروەها بنکەی بەکرێگیراوانی سعودیان لە جیزان و عەسیری عەرەبستان دایە بەر پەلاماری مووشەکی .
سەرچاوەکانی سوری ڕایانگەیاند کوژراوانی سوپای عەرەبستان لە مانگی سپتەمبەری 2018 گەیشتوەتە چل و دوو کوژراو و بیست و چوار کەسیش بریندار بوونە.
ئامارەکان نیشان دەدەن لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا 467 کەس لە هێزەکانی سوپای عەرەبستان کوژراون و 293 کەسی دیکەش بریندار بوون.
نێوی دوو ئەفسەری سعودیش کە لە داکەوتنی فڕۆکەی جەنگی سعودی لەپارێزگەی موهرەی یەمەن کوژران، لەم ئامارە ڕاگەیەندراوە.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن پێداگری کرد ئاماری ڕاستەقینەی کوژراوان و بریندارانی سوپای سعودی زۆرترلەوەیە کە میدیاکانی سعودی ڕای دەگەیەنن.