تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 19:52 Asia/Tehran
  • پەردەلادانی ئەنساروڵڵای یەمەن لە مینی دەریایی

پیشەسازی سەربازیی سوپای یەمەن بۆ یەکەم جار لە مینی دەریایی چێکراوی ئەم وڵاتە بە ناوی مێرساد، پەردەی لادا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  ئیسنا، مینی دەریایی  بۆ وەبەرپەلاماردانی  گەمییەکان و بەلەمەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی لە لێوارەکانی  یەمەن و بەندەری مەخا،  کەڵکی لێ وەردەگیردرێ.

هێزی بەرگری  سوپا و لیژنەکانی  جەماوەریی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمە لایەنەی  ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی ،  ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنێ.

بەپێی هەواڵێکی تر ،  هێزی سوپا  و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن  بە پەلامارکردنەسەر بنکەی دەستدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سعودی  لە ناوچەی حەیس،  لێوارەکانی ڕۆژاوایی یەمەن، خەساری گیانی و ماڵی زۆری لەوان داوە.

هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها بە پەلامارکردنەسەر بنکەی  چەکدارانی سعودی و بەکرێگیراوانیان لە لێوارەکانی ڕۆژاوایی  جەبەل نار لە جیزان، ژمارێک لەوانیان کوشت و بریندار کرد  و ژومارێکی زۆر کەرەستەی سەربازی،  دەستیان گرت بەسەر چەک و کەرەستەی دەستدرێژکاران.

سەرپەیڤ