تشرینی یه‌که‌م 27, 2018 18:23 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر پارێزگەی یەمەن

فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعوتتتودی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، زۆرجار ماڵ ومەزرای شارومەندانی یەمەنیان لە پارێزگاکانی سەعدە، سەنعا وحوججە بۆمباران کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ڕەسمی یەمەن " سەبا" فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە سێی نۆرەدا شارستانی " باقیم" لە پارێزگەی "سەعدە"یان لە باکووری یەمەن دایە بەرپەلامار وماڵ ومەزرای خەڵکی ئەم ناوچەیەیان بۆمباران کرد. لووریەکیش لە ناوچەی " بنی حەسەن" لە شارستانی "عەبس" لە پارێزگەی حوججە" لە ڕۆژئاوای یەمەن کەوتە بەردەسڕێژی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی . فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی ترۆمۆبیلی یەکێ لە شارومەندانی یەمەنیان لە ناوچەی " ئەلمخافی" لە شارستانی " مستبا" لە پاڕێزگەی حوججە"  دایە بەردەسڕێژ. هەروەها فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعودی لە شەش نۆرە دا ، ناوچەی ئەلشعاب لە پارێزگەی سەنعایان بۆمباران کرد.هەرلەم حاڵەدا ، هێزەکانی جەماوەری وسوپای یەمەن ترۆمۆبیلێکی هەڵگری دەسدرێژکاران وبەکرێگیراوانی سەعودیان لە باکووری" ئەلتحیتا" لە لێواری ڕۆژئاوایی یەمەنیان دایە بەر دەسڕێژ وهەموو سەرنشینەکانیان کوشتن. لە پارێزگەی " ئەلجوف" لە باکووری یەمەنیش ژمارەیەک لە بەکرێگیراوانی سەعودی لە پەلاماری هێزە یەمەنیەکان بۆسەر بنکە وبارەگاکەیان لە بەرەی " خب وئەلشعف" کوژران وبرینداربوون. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ پەلاماری کردە سەر یەمەن وپاشان ئەم وڵاتەیان گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان لە یەمەن بووەهۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزارکەس وئاوارەبوونی ملیۆنان یەمەنی.

سەرپەیڤ