نەیارێکی عەرەبستانی هۆکاری کوژرانی "جەمال خاشۆقجی"لەقاو دا
" محەممەد ئەلمەعسەری" نەیاری ڕەژێمی سەعوودی و زانستوەری فیزیا بە لەقاو دانیی ئەمەی کە " محەممەد بن سەلمان" پێداگری زۆری دەکرد کەلە "جەماڵخاشۆقجی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری سەعوودیایی تۆڵە دەستێنێتەوە ، جەختیکرد"داناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە شاردنەوەی زانیارییەکان شەریکی ئەم تاوانکارییەیە.
بە گوێرەی ڕاپۆری ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، "محەممەد ئەلمەسعەری" لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی مەیادین، بە گێرانەوە لە سەر چاوەکانی نزیک لە بنەماڵەی سەعوودی گوتی : "بن سەلمان" پاشمیری سەعوودی پێداگری دەکرد کە مڵی خاشۆقجی لێدات و سەرەکەی بەڕێکات بۆ ڕیاز تا ئەو لەم تۆڵەسەندنەوەی خۆی ، چێژ ببات.
"ئەلمەعسەری" بە باسکردنی ئەمەی زانیارییەکان وا بەڕێکراون بۆ نووسینگەی ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ئەمە دەردەخات کە پیلانی کوژرانیی خاشۆقجی بە هاوکاری کاربەدەستانیی ئەمریکای بووە، چوونکا تورکیا کۆپییەک لە فایلی ڕووداوەکانی نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ لە بارەی وردیاتی کوژرانی خاشۆقجی بۆ ئەو بەڕێکردووە .
ئەم نەیارە سەعوودیاییە هەروەها جەختیکرد، بن سەلمان هەرگیز بە شێوەی ئاشتیانە وەلا ناچێت، بەڵکوو ئەگەری ڕوودانی کێشەی چەکدارانە لە نێوان بنەماڵەی حاکمی سەعوودی لە ئارا دایە.
جەماڵ خاشۆقجی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری سەعوودیایی ٢ ئۆکتۆبر دوای ڕۆیشتنی بۆ کۆنسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ بێ سەر وشوین بوو و عەرەبستانی سەعوودی ١٨ ڕۆژ دوای بێ سەر وشوێن بوونەوەی جەماڵ خاشۆقجی ڕایگەیاند ناوبراو لە ناوەوەی کۆنسولخانەی عەرەبستانی سەعوودی لە ئەستەموڵ دا کوژراوە.