محەممەد عەلی حوسی: ئەمریکاییەکان بە داکۆکی کردن لە هاوپەیمانیی دەستدرێژکاران، دەبنە هۆی کوژرانی شارومەندانی یەمەنی
سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن وتی: ئەمریکاییەکان بە داکۆکی کردن لە هاوپەیمانیی دەستدرێژکارانی سعودی ، دەبنە هۆی کوژرانی شارومەندانی یەمەنی.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس، محەممەد عەلی حوسی سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن سەبارەت بە مکۆڕ نەبوونی لایەنەکانی دەستدرێژکاری سەریەمەن لەمەڕ کۆتایی هێنان بە تێکهەڵچوونەکان، وتیشی: ئەمریکا ، بەریتانیا، فەرەنسا و نیزیکەی حەڤدە وڵاتی تر، لە پێنج هەزار بابەتی بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە یەمەن بەشدارییان کرد.
حوسی بەڕاگەیاندنی ستەملێکراویی خەڵکی یەمەن پێداگری کرد : عەرەبستان، ئیمارات، ئەمریکا و هاوپەیمانانی ناتوانن شەڕی دژی گەلی یەمەن بە قازانجی خۆیان کۆتایی پێ بێنن .
حوسی بەرلەمەش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە نەتەوەیەکگرتووەکان دانی ناوە بە پێنج هەزار بابەتی بنپێکرانی مافی مرۆڤ لە لایەن هاوپەیمانیی ئەمریکی - سعودی - ئیماراتی و هاوپەیمانانیان لە یەمەن ، داوای پێکهاتنی لیژنەکانی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی کردووە بەئامانجی لێکدانەوەی تاوانکاریی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاران لە یەمەن.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی یەمەن وەشاندووە و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.
دەست درێژکاریی سەربازییانەی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەم بوونی خۆراک و داوو دەرمان کردووەتەوە.
ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتاکوو ئێستا لەبەر بەرخۆدانی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا بگەن کە ھەمان بەدەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.