تشرینی دووه‌م 11, 2018 19:22 Asia/Tehran
  • گرتنی نووسەری عەرەبستانی بە هۆی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی  ڕژیمی ئالی سەعوود

جەمیل فارسی نووسەری نەیاری ڕژیمی سەعوودی بە هۆی ڕەخنە گرتن لە کردەوەکانی ئەو ڕژیمە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایونی قۆڵبەست کرا .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  ئیرنا و بە گێڕانەوە  لە بنکەی هەواڵیی  عەرەبی  21  " پەیجی توئیتری زیندانیانی ڕوانگەیی عەرەبستان "  شریتەیەکی  وتووێژی جەمیل فارسی "  لە گەڵ کاناڵی تەلەفیززونی ئەلمەجد کە لەودا  ڕایگەیاند :  ڕژیمی زایونی  دوژمنی موسوڵمانەکانە و داگیرکاری سەرزەوینە عەرەبیەکانە  و ئیمکانی   ئاسایی کردنەوەی  پەیوەندی لە گەڵ ئەواندا  نیە   لە پەیجی   کۆمەڵایەتیەکەی بڵاو کردەوە . دادگای   ڕژیمی  سەعوودییش  جەمیل فارسی " بە تۆمەتی بێ بنەمای بوونی بیروڕای مەترسیدار گرت و زیندانی کرد. بە پێی  ئەو ڕاپۆڕتە لەو وتووێژەدا  فەهد  ئەلسەنیدی   ڕۆژنامە نووس و سەعد ئەلعەتیبی  مامۆستای زانکۆی عەرەبستانیش ئامادە بوون  کە  ئەو  دوو کەسە لە لایەن   ڕژیمی ئئالی سەعوودەوە  دەسگیر کراوان و  ئێستاکە لە زیندانەکانی ئەو ڕژیمە  دان .  موحەمەد بن سەلمان  پاشمیری عەرەبستان  پێشتر لە وتووێژ  لە گەڵ گۆڤاری ئەمریکایی  ئاتلانتیک  بانگەشەی کرد بوو کە ئیسرائیلیەکان مافیان هەیە  خاوەنی سەرزەوینی خۆیان   بن . وتەکان و کردەوەکانی ئەم دواییەی  موحەمەد بن سەلمان   نیشاندەری  هەوڵی ناوبراو بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لە گەڵ تەلابیب لە دۆخی ئاڵۆزی  هەنووکەیی  عەرەبستانە .

سەرپەیڤ