تێگیرانی موشەکی زیلزالی 2 ی یەمەن لە لەشکەریانی سعودی لە جیزان
ئەرتەش و لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن ، چوار موشەکی زیلزالی دوو یان گرتە بنکەی لەشکەریانی سعودی لە جیزان لە باشووری عەرەبستان .
بەپێی راپۆرتی رۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە ، هێزە یەمەنیەکاین هەروەها بە موشەکێکی رێنوێنی کراو ئۆتۆمبێلی لەشکەریانی سعودیان لە نزیک ناوچەی سەدیس لە نەجران لە باشووری عەرەبستان دایەبەر پەلامار و تێکیان شکاند .
لە پەلاماری ئەرتەش و لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن بۆسەر دوو تڕۆمبێلی لەشکەریی لە ناوچەی «مثلث المتینه» لە شاری تەحیتا لە پارێزگەی حەدیدە ی یەمەن پێنج بەکرێگیراوی سودانی کوژران .
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دەیان هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە. ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات. ئەم وڵاتە ئێستاکە لەگەڵ کەم بوونی توندی خۆراک ، داوودەرمان و تەشەنە سەندنی نەخۆشیگەلی پەتای وەک کۆلێراو ملەخڕەدا بەرەوڕووە.