تشرینی دووه‌م 23, 2018 11:22 Asia/Tehran
  • تەقێندرانی ٥ مووشەک بەرەو بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە باشووری عەرەبستان

سوپای یەمەن ڕایگەیاند کە پێنج مووشەکی بالستیکی "زلزال-١"ی تەقاندووە بەرەو بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی بەکرێگیراوی هاوپەیمانیی سەعوودی لە باشووری عەرەبستاندا.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن ئێوارەی پێنجشەممە ڕایگەیاند: ئەو پێنج مووشەکی بالستیکە هەر پێنجیان بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی بەکرێگیراوی هاوپەیمانیی سەعوودیان لە نزیکی بوارگەی سەرسنووریی "علب" لە پارێزگای "عسیر" لە باشووری عەرەبستان پێکاوە.

هێزە یەمەنییەکان هەروەها لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چەن ناوچەیەکی پارێزگاکانی "عسیر" و جیزان" ی عەرەبستان پێشیان گرت بە پێشڕەوی بەکرێگیراوانی سەعوودی و ژمارێک لەوانیان کوشت و یان بریندار کرد.

لە پارێزگەی "نهم"ی یەمەنیش یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەم وڵاتە  بە فڕۆکەکانی "قاصف-١" شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی دەسدرێژکار، چەن ناوچەیەک کە ئەو هێزانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا داگیریان کردبوو، ڕزگار  وپاکتاو بکەن.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و  چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکار هێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، پەلاماری ئەم وڵاتەیان داوە بەڵام تا ئێستا وێڕای هەموو پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆ درانی هەمەلایەنەی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لە یەمەندا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٤ هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

سەرپەیڤ