قاسمی : جووڵانەویەک لە ویژدانە بێدارە جیهانیەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن دەسپێکراوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : جووڵانەویەک لە ویژدانە بێدارە جیهانیەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن دەسپێکراوە .
بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەری مێهر کە ئەمڕۆ یەکشەمە بە وتنی ئەوەی کە قەیرانی یەمەن چووتە ناو قۆناغێکی نوێیەوە وتیشی : ڕێکخراو ی نەتەوەکان لە لایەکەوە شێلگیرانەتر پرسی یەمەن لێک ئەداتەوە و لە لایەکی دیکەوە بڕێک لە ئوروپاییەکانیش هەوڵ ئەدەن تا لە دزەی خۆیان لە ناو هاوپەیمانی سەعوودی کەڵک وەربگرن . قاسمی وێڕای ئاماژە بە گەڵاڵەی چوار بڕگەیی ئێران کە لە ئاڤڕیلی 2015 بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن ڕادەست کرا وتیشی ئەو گەڵاڵەیە یەکێک لە ڕێگاکانە کە دەتوانێ بواری ئاسایش و سەقام خۆش بکات و دۆخێکی ئاساییتر بگەڕێنێتەوە بۆ یەمەن و کۆتایی بدات بە پرسی دەسدرێژکاری . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە ئاکامی وتووێژەکان لە سوئید کە لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەکان پێک هات هەنگاوگەلێکی ئەرێنی هەڵگرتووە کە ئێران پێشوازی لێ دەکات . وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران جەختی کرد دەبێ هەوڵ بدرێت ؛ بە یارمەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و هەموو وڵاتانی کاریگەر ، پرسی یەمەن بەرەو پچڕاندنی دەسدرێژکاری دەسدرێژکاران بەدیهێنانی کەشێکی ئارام ئاگربڕ فەراهەم کردنی بارودوخێک بۆ یارمەتی گەیاندن بە نەخوشەکان و برینداران و دابینی خۆراک و دەوا و دەرمان و یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە و بەردەوام بوونی وتووێژگەلێک لە ئێستکهوڵم دەس پێیکرا .