هاتنی شاندی چاودێریی بەسەر ڕەوتی ئاگربەسی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن
سەرۆکی شاندی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری چاودێری بەسەر ئاگربەسی شاری حودەیدە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەدەن لەباشووری یەمەن.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "پاتریک کامایێرت" سەرۆکی شاندی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری چاودێری بەسەر ئاگربەسی شاری حودەیدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا بەرەو سەنعا دەکەوێتە ڕێ و پشان دەچێتە شاری بەندەریی حودەیدە لە رۆژاوای یەمەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ جێگیرکرانی شاندی چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەسەر ئاگربەسی حودەیدە و پاش ڕێککەوتنی ستۆکهۆلم، یەکەم بڕیارنامەی خۆی بەژمارە٢٤٥١، و بەکۆی دەنگ و بۆ داکۆکی لە ڕێککەوتننامەی ئاگربەس لە بەندەرە گرینگەکانی یەمەن پەسەند کرد.
ئەمریکا بەنوێنەرایەتی لە رژیمی سەعوودیا، خوازیاری سڕینەوە ولابرانی بڕێک بڕگە لەبڕیارنامەی٢٤٥١بوو کە لێکۆڵینەوە لەبارەی تاوانە جەنگییەکان لەخۆ دەگرێ.
ناردنی کەلوپەلی پێویستی ژیان بۆ خەڵکی یەمەن، داکۆکی لە ڕێککەوتننامەی ستۆکهۆلم، سپێردرانی دەسەڵات بە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ جێ بەجێ کردنی و چاودێری بەسەر ئاگربەسدا، گرینگترین خاڵە باسکراوەکان لەو بڕیارنامەدان.
چوارەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن شەشی دیسەمبەر بەناوبژیوانیی "مارتین گریفیتس" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن لە ستۆکهۆلمی سۆئێد دەس پێ کراو نوێنەرانی حکومەتی رزگاریی نیشتمانی و حکومەتی هەڵاتووی یەمەن پاش حەوتەیەک دانوستان، لەسەر ئاگربەس ڕێککەوتن.