خرانەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ھاوپەیمانیی سەعوودی لە لایەن سوپای یەمەنەوە
یەکەی بەرگریی ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ھاوپەیمانیی سەعودییان لە پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەن خستەخوارەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەیادین، ئەم فڕۆکە سیخوڕییەی ھاوپەیمانیی سەعودی لە چەشنی لە «ch-۴» لە ئەنجامی تێگرتنی موشەکێکی زەوی بۆ ئاسمان لە لایەن ھێزەکانی یەمەنەوە داکەوت.
ھێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا دەھەمی دیسامبەریش بە کردنە ئامانجی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە حودەیدە، ئۆپراسیۆنی سیخوڕیی ئەم ھاوپەیمانە سنوور بەزێنەیان لە ڕۆژئاوای یەمەن، پووچەڵ کردەوە.
سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی یەمەنییەکان ھەتاکو ئێستا دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی- سەعودییان خستووەتە خوارەوە کە لەوانە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی پێشکەوتنی ئەمریکی لە چەشنی «ام کیو-٩ ریپر» بووە.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.