کانونی یه‌که‌م 26, 2018 09:27 Asia/Tehran
  • وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن: هاوپەیمانیی سەعودی سی و یەک جار ئاگربەس لە حودەیدەی بەزاند

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دوێشەو (سێ شەممە) ڕایگەیاند، پێشێلکرانی ئاگربەس لە شاری بەندەریی حودەیدە لە رۆژاوای ئەو وڵاتە لەلایەن هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودیا بەردەوامە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "یەحیا سەریع" وتی: دەسدرێژکارانی سەعودی و بەکرێگیراوانیان رۆژی سێ شەممە سی و یەک جار ئاگربەس لە شاری حودەیدەیان بەزاند.

یەحیا سەریع وتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودیا بیست و هەشت جار ناوچە جیاجیاکانی یەمەنیان بۆردومان کرد.

پێشتریش ، "پاتریک کامائێرت" سەرۆکی لێژنەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ چاودێریی بەسەر ڕێککەوتننامەی ئاگربەس لە شاری حودەیدە کە ئێستا لەو شارە ئامادەیە، وتبووی: ئاگربەس لە یەمەن زۆر لەرزۆک و سستەو هەردەم پێشێل دەکرێ.

ئاگربەسی ڕێککەوتن لەسەرکراو لە سۆئێد لەنێوان گرووپە یەمەنییەکان لە سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممەی ڕابردووەوە لە شاری بەندەریی حودەیدە دەس پێ بووە.

بەندەری حودەیدە، سەرەکیترین ڕێگای ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ یەمەنە.

سەرپەیڤ