کانونی یه‌که‌م 31, 2018 11:40 Asia/Tehran
  • تێگیرانی هاوکاتی چوار مووشەکی بالستیکی یەمەن لە

لە وەڵامدانەوە بە پێشێلکرانی بەردەوامی ئاگربەس لەلایەن دەسدرێژکارانی هاوپەیمانیی سەعوودی، یەکەی مووشەکیی یەمەن هاوکات چوار مووشەکی بالستیکی زیلزالی- یەکی گرتە پێگەی دەسدرێژکاران لە "جازان"ی باشوری عەرەبستان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی یەمەن(سباء) ، هێزە یەمەنییەکان هەروەها پەلاماری بەرفراوانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە باشووری ناوچەی "جەبەل نار" لە جیزان(باشووری رۆژاوای عەرەبستان) یان بەرپەرچ دایەوەو ژمارێکی زۆر لە بەکرێگیراوان کوژران، یان بریندار بوون و سێ ئۆتۆمبیلیشیان تێکشکێندرا.

هاوکات "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەو وڵاتە هەوڵی بەکرێگیراوانی سەعودی بۆ دزە کردنە نێو پێگەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکان لەباشوری حودەیدە کە بەرەو "ئەلجاح" لە باشوری ئەو شارە ئەنجامی دەگرت، بێ ئاکام کرد.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دوێنێ یەکشەممەش ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی ئاگربەس لە شاری بەندەریی حودەیدە(رۆژاوای یەمەن) ی پێشێل کردووە.

سەرپەیڤ