دۆخی جیی نیگەرانی وپەرۆشی ئاوارە یەمەنیەکان لە پارێزگەی ئیب
فرەتر لە یەک ملیۆن ئاوارە ی ئۆردوگاکانی پارێزگەی ئیبی یەمەن پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤ دوستانە هەیە .
ئاوارەکانی نیشتەجیی لە ئۆردوگاکانی پارێزگەی ئیب، ناوەندی یەمەن، لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم ڕایانگەیاند : کەمبوونی ئاولە کێشە گەورەکانی خەڵکی ئەم ئۆردوگایەیە وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بە شێوەی باش وبەرچاو پشتیوانیان لیی ناکەن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، کەمبوونی خوراک ودەرمان لە دیکە پیداویستیەکانی زەروری ئاوارە یەمەنیەکانە. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە، پەلاماری توپخانەیی هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر ماڵە ئاوەدانەکان لە تەعیز " بووە هۆی کوژرانی ژنێک وڕۆخانی ماڵی بڕێک لە خەڵک. هەروەها بە هۆی ڕودانی تەقێنەوە لە بەرەی " قانیە "ی سەربە پارێزگەی " ئەلبیزای یەمەن ژمارەیەک لە بەکریگیروانی سەعودی کوژران وژمارەیەکیش بریندار بوون. لە نێوان کوژراوان دا ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بەکرێگیراوانی سەعودیش بەرچاو دەکەون . عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی داوەتە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە . شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزارکەس وئاوارە هەڵوەدا بوونی ملیۆنان یەمەنی.