کانونی دوھەم 02, 2019 19:52 Asia/Tehran
  • ڕەخنەگرتنی کاربەدەستانی حودەیدەی یەمەن لە بێ متمانەیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئاگربەس

کاربەدەستانی پارێزگەی حودەیدەی یەمەن، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پێبەند نەبوونی هاوپەیمانی سعودی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئاگربەس، داوای دەستێوەردانی هەرچی خێراتری نەتەوەیەکگرتووەکانی کرد بۆ ناچارکردنی هاوپەیمانی دەستدرێژکار لەمەڕ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە .

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی فارس، عەلی قەشەر   جێگری پارێزگاری حودەیدەی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە بە ئاماژەدان بە پێبەند نەبوونی هاوپەیمانی سعودی  - ئیماراتی بەڕێککەوتنی ئاشتی سوید  وتی :  هاوپەیمانی سعودی  بە چەشنی جۆربەجۆر چەکی قورس، بیناکان و ناوچە ئاوەدانەکانی حودەیدە دەداتە بەر پەلامار  . 

هەرلەم حاڵەدا  ئەنجومەنی خۆجێیی  شاری حودەیدە لە بەیانامەیەک وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵس و کەوتی نەتەوەیەکگرتووەکان وەک بەڕێوەبەر و چاوەدێری ڕێککەوتننامەی سوید، داوای لە سکرتێری گشتی و نێردراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەمەن کرد، خێرا بجووڵێتەوە و ئەگەر بێت و ڕێککەوتنەکە شکست بێنێ، بەرپرسایەتیەکەی بەئەستۆی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت.

ئەنجومەنی خۆجێیی حودەیدە پێداگری کرد : هاوپەیمانی سعودی  هیچ هەوڵێکی بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە بەندەر و شاری حودەیدە  ئەنجام نەداوە.

چوارەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن لە شەشی دیسەمبەرەوە بەئامادەبوونی لایەنە یەمەنییەکان بەسەرۆکایەتی "مارتین گریفیتس" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن لە ستۆکهۆڵمی سۆئێد دەس پێ کراو رۆژی پێنج شەممە١٣ی دیسەمبەر بەڕێککەوتن لەسەر ئاگربەس لە حودەیدە، کۆتایی بەکارەکەی هێنا.

تائێستا چەندین جار بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن، هەوڵ دراوە بەڵام هەموو جارێک بە تەگەرەنانەوەی عەرەبستان وهاوپەیمانانی ، گەیشتۆتە بنبەست.

سەرپەیڤ