پێشێلکرانی ئاگربەس لە "حودەیدە"ی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، هێزە دەسدرێژکارەکانی هاوپەیمانی سەعوودی، لە ماوەی چل وهەشت کاژێری رابردوو، هەشتاو یەک جار ئاگربەس لە حودەیدەی یەمەنیان بەزاند.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەلمەسیرەی یەمەن، "یەحیا سەریع" دوێشەو(پێنج شەممە) وتی: هێزەکانی سەربە هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی ناوچە جیاجیاکانی حودەیدە لەوان "حیس" ، ناوچەی ناسراو بە"کیلۆمتری١٦" و ئاواییەکانی"شەرەف" ، "مەحەل شێخ" و "قەلەمە"یان بەهاوەن پێکا.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان هەروەها چل ویەک جار ناوچە جیاجیاکانی یەمەن لەوان بەشە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای سەنعا، سەعدە، حەججەو مەئریب یان بۆردومان کرد.
سەریع بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هێزە یەمەنییەکان بە دانبەخۆداگرتن پێبەندی ڕێککەوتننامەی ئاگربەسی حودەیدەن، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی، بە بەرپرسی پێشێلکرانی ئاگربەس و تەگەرە نانەوە لەبەردەم چالاکییەکانی شاندی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە حودەیدە زانی.
بەپێی ڕێککەوتنی ستۆکهۆڵم کە شەشی دیسەمبەری٢٠١٨ ی نێوان لایەنە یەمەنییەکان ئەنجامی گرت، بڕیاربوو ئاگربەس لە ١٨ی دیسەمبەر، لەشاری حودەیدە جێ بەجێ بکرێ بەڵام هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی هەموو ڕۆژێک ئاگربەس پێشێل دەکا.
عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە دەسدرێژی سەربازیی بۆسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە.