کانونی دوھەم 06, 2019 16:12 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی مووشەکی سوپای یەمەن بەرەو بنکەی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی

سوپای یەمەن باسی هاوێژرانی مووشەکی بالستیکی بەدری پی یەک، کرد بۆسەر بنکەی دەستدرێژکاری سعودی لە تەعز لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،یەکەی مووشەکی سوپای یەمەن ڕۆژی یەکشەممە پەلاماری کرد بۆسەر بنکەی خالد لەڕۆژاوای تەعز  کە بووەهۆی خەسار و زیانی زۆر بۆسەر هاوپەیمانی دەستدرێژکار.

سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن  شەوی یەکشەممەش بە مووشەکێکی بالستیکی خۆجێیی لە چەشنی زلزالی یەک،بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی  لە پارێزگەی جوف لەباکووری یەمەن دایە بەرپەلامار .

دەسەڵاتی بەرگرییانەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری  سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی  سعودی ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەریکە پەرە دەستێنێ.

شەڕخوازیی عەرەبستان وئیمارات بەیارمەتی ئەمریکا لە یەمەن بەبیانووی گەڕاندنەوەی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە بۆسەر دەسەڵات، لەمارسی٢٠١٥وە تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوەو ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک، دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کولێرا کردووە.

هاوڕەوت بوون وهاوبەشیی بەرفراوانی ئیمارات لەگەڵ عەرەبستان لە شەڕی دژ بەیەمەن، بەکردەوە جۆرێک ڕکابەریی لەنێوان ئیمارات و عەرەبستاندا دروست کردووە لەبارەی ئەو ناوچانەی یەمەن کە دزەیان تێداکردووە.

سەرپەیڤ