حەوت کوژراو و بریندار لە پەلاماری هێزی ئالی سعوود بوسەر قەتیف
هێزی سعودی بە پەلامارکردنەسەر گەڕەکەکانی ئاوەدان لە دوو ناوچە لەشاری شیعە نشینی قەتیف لە پارێزگەی شەرقییە لەڕۆژهەڵاتی عەرەبستان، پێنج چەکدار کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی سێ شەممەی فارس، سەرچاوە ئاگادارەکان لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان ڕایانگەیاند ڕۆژی دووشەممە هێزی سعودی بە چەکی نیوەقورس پەلاماریان کردەسەر گەڕەکەکانی جەیش و ئیمام حەمام لەشاری قەتیف و دوو کەسیشیان گرت.
ئەم سەرچاوانە وتیشیان هێزی ئاسایشی عەرەبستان بە پشتیوانی کەرەستە و چەکی سەربازی و زرێیی هەندێ ماڵی ئاوەدانی ئەم ناوچەیەیان تێک شکاند و بوونە هۆی ئاگرتێبەردان لە مەزراکانی نێوان دوو ناوچەی جەیش و ئوم حەمام .
هێزی سعودی ئەم پەلامارەیان بە بیانووی دۆزینەوەی کەسانی ڕاوەدوونراو ئەنجام داوە.
شاری قەتیفی عەرەبستان هەمووکات دەکەونە بەرپەلاماری هێزی ئالی سعود . تائێستا دەیان دانیشتووی ئەم ناوچەیە کوژراون و سەدان کەس لەشارومەندان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی گیراون.
ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان لە ساڵی 2011 لەبەر ناڕەزایەتی بەرامبەر نادادگەری و دابەشکرانی نادادگەرانەی سروەت و سامان، شایەتی ناڕەزایەتی بەدژی ڕژێمی ئالی سعودە.