سەرۆکی دەزگەی هەواڵدەریی سەربازی دەوڵەتی خۆلەکارکشاوی یەمەن کوژرا
سەرچاوە یەمەنیەکان باسیان کرد لە کوژرانی سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵدەریی دەوڵەتی " عەبد ڕەبە مەنسوور هادی " سەرۆک کۆماری دەس لە کار کشاو ی یەمەن بە هۆی توند بوونی برینەکانی لە پەلاماری فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی ئەم دواییەی هێزە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ سەر بنکەی ئەلعەند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە بە وتەی ئەو سەرچاوەیە" موحەمەد تەماح سەرۆکی ڕێکخراوی زانیاری گەیاندنی دەوڵەتی دەس لە کار کشاوی یەمەن لە ئوپڕاسیونی فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئەم دواییەی ئەرتەشی یەمەن بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەلعەند بە توندی بریندار بووە کە هەواڵی مردنی ناوبراو ئەمڕۆ بڵاو کرایەوە . ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەمە شوێنی مانوڤڕی سەربازی لە بنکەی ئەلعەند لە پارێزگەی لە حەج هەڵکەوتوو لە باشووری یەمەنیان دایە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە ژومارێکی زور لە بەکرێگیراوان و سەرکردەکانی ئەوان کوژران و بریندار بوون . هاوپەیمانی هێزە دەسدرێژکارەکانی بە سەرکردایەتی عەرەبستان لە مارسی 2015 بە ئامانجی گەڕانەوەی عەبد ڕەبە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری دەس لە کار کشاوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات ؛ پەلاماری ئەو وڵاتەیان دا . ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن یش لە وڵام بە دەسدرێژکاری هاوپەیمانی سەعوودی بنکەی سەربازان و بەکرێگیراوانی سەعوودی ئەدەنە بەر پەلامار .