کوژرانی چەند شارومەندی یەمەنی لەئاکامی پەلاماریی هاوپەیمانی سەعوودیا بۆ سەر حۆدەیدە
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی لە کوژرانی لانیکەم حەوت شارومەندی یەمەنی کرد لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە بی سەرنشینەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعوودیا بۆسەر باکووری بەندەری حۆدەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ئەلمەسیرە"یەحیا سەریع" گوتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی پێنج شەممە گوتی: وەبەر ئامانج دانی هێزە یەمەنییەکان لە "حۆدەیدە" بنپیکردنیی ڕێککەوتنی سویدە و ڕێکخراوەی نەتەوەکان و چاویارانی ڕێککەوتنی ئاستی دەبێ هۆکاران و ئەنجامدەرانی پەلامار بۆ سەر شارومەندانی بێ تاوانی یەمەنی سزا بدەن.
سەریع گوتیشی: دەستدرێژکارە سەعوودییەکان بە هاوەن، ناوچەئاوەدانەکان و ماڵ و زەوی و زاری وەرزێرانی یەمەنی یان لە حۆدەیدە داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم ڕژێمەیش ٥٣ پەلاماری ئاسمانی یان لە پارێزگە جۆر بە جۆرەکانی یەمەن ئەنجام داوە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوا بە دوای پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر ناوچەی "ئەلفازە" لە باشووری ستانی "حۆدەیدە"، سێ کەس لە وان ئافرەتێک و دوو منداڵ کوژران و چوار منداڵی یەمەنی بریندار بوون.
ئاگر بڕی ڕێککەوتن لە سەر کراوە لە سوید لە نێوان لیژنەی نێردراو لە سەنعا و لێژنەی ریاز لە بەیانی سێشەممە ١٨ دیسەمبرەوە لە شآری حۆدەیدە، رۆژئاوای یەمەن دەستپیکراوە بەڵام هاوپەیمانی سەعوودی هەر ڕۆژ بنپێدەکاتەوە.