خۆپیشاندانی خەڵکی یەمەن بە بۆنەی ڕۆژی شەهید لە باکوور وباشووری ئەم وڵاتە
هەزاران یەمەنی بە بۆنەی ڕێزگرتن لە ڕۆژی شەهید بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە سەعدەی باکووری یەمەن لەسەر پێویستیی ڕاوەستان وخۆڕاگڕی و بەردەوام کردنی ڕێبازی شەهیدان پێیان داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ هەینی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم ، بەشداربووان لەم خۆپێشاندانە هەروەها ڕایانگەیاند،گەمارۆ ودەسدرێژیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی ناتوانێ لەسەر درێژەی جوڵانەوەی یەمەنیەکان بەرەو سەربەخۆیی کارتێکەری هەبێت. بە پیی ڕاگەیاندنی ناوەندی مافی مرۆڤ" عەینولئینسانیە" نێزیک بە ١٦هەزار شارومەندی یەمەنی بە هۆی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سەعودی شەهید بوونە کە ٣٥٠٠ کەسیان منداڵ و٢٢٥٠کەسی تریان ژنن. هاوکات خۆپیشاندانێکی تری وەک ئەمە لەلایەن دانیشتوانی عەدەن لە باشووری یەمەن لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە داگیر کاری هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی - ئیماراتی بەڕێووە چوو. ناڕازیان لەم خۆپێشاندانە ، بە هەڵدانی درۆشم گەلێک ، خوازیاری ئازادی دەسگیرکراوان وڕفێنراوان لە زیندانەکانی ئیمارات هەڵکەوتوو لە شاری عەدەن بوون . پیشتر ئاسۆشێتێد پرێس لە ڕاپۆرتێکدا لە بوونی ١٨ بەندیی حەشار دراو لە باشووری یەمەن هەواڵی دا وڕایگەیاند کە نزیکەی دووهەزار یەمەنی لەم زیندانانە لە بەر توندترین ئەشکەنجەدان کە نمونەیەکی بەستنەوەی زیندانیەکان بە شیشگەلێکەوەو لە ژێریانەوە ئاگر ھەڵدەکەن.