شوبات 05, 2019 16:55 Asia/Tehran
  • پەلاماری  تۆپخانەیی دەسدرێژکارانی  سەعوودی بۆ سەر فڕگەی نێونەتەوەیی ئەلحودەیدەی یەمەن

بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی فڕگەی نێونەتەوەیی ئەلحودەیدە لە ڕوژئاوای یەمەنیان دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی سێشەمە ی هەواڵدەریی  مێهر  هاوپەیمانی  سەعوودی  ناوچەکانی ڕۆژ هەڵاتی حەیس  لەپ ارێزگای حودەیدەیان  دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی . ناوچەی  ئەلدریهمی  پارێزگای  حودەیدەش لە لایەن  فڕۆکە شەڕکەرەکانی  سەعوودیا  چەن جار  بوردمان کرا . ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەنیش  لە وڵام   بە پەلاماری  دەسدرێژکارانی  سەعوودی  بنکەی  بەکرێگیراوانی  سەر بە ئەو هاوپەیمانەیان  لە باکووری ڕۆژهەڵاتی  حەیران  لە پارێزگای حەجە  لە ڕۆژئاوای یەمەن  دایە بەر پەلامار .   لەو ئوپڕاسیونەدا دەیان هێزی  بەکرێگیراوی   سەعووی  کوژران  و بریندار بوون و بەکرێگیراوانی  دیکەش ناچار بە پاشەکشە بوون . عەرەبستان بە لاگری    ئەمریکا  ئیمارات  و چەن  وڵاتی دیکە  لە مارسی 2015 وە دەستی کردووە بە دەسدرێژی   سەربازی بۆ سەر یەمەن  و گەمارۆی زەوینی دەریایی  و ئاسمانی ئەو وڵاتە .  ڕژیمی سەعوودی  و  هاوپەیمانەکانی  تا ئێستا  بە هِۆ خۆراگری  خەڵکی یەمەن  نەیانتوانیوە  بگەنە ئامانجەکانی خۆیان  لەو وڵاتە .

سەرپەیڤ