داواکاریی ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەنەکانی تێوەگلاوی شەڕ لە یەمەن
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەەتوەکان داوای لە لایەنە یەمەنییەکان کرد هێزەکانیان لە بەندەری حودەیدە بکشێننەوە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای لە لایەنە یەمەنییەکان کرد، هێزەکانیان لە بەندەری سەرەکیی حودەیدە ببەنەدەر و پێبەند بن بە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی سۆئێد.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایانگەیاند، لایەنە یەمەنییەکان بە دانبەخۆدانان، کەمکردنی کێشەکان، پێبەندبوون بە بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتننامەی ستۆکهۆڵم و جێ بەجێ کردنی خێرای ئەو وادەو بەڵێنیانە، دەرفەتە ڕەخساوەکان بقۆزنەوە بۆ جێگیرکردنی ئاشتیەکی پاوەجێ.
بەندەری حودەیدە، سەرەکیترین ڕێگای ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ یەمەنە.
چوارەمین خولی دانوستانی ئاشتیی یەمەن، لە شەشی دیسەمبەرەوە بە ئامادەبوونی لایەنە یەمەنییەکان بەسەرۆکایەتی "مارتین گریفیتس" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن لە ستۆکهۆڵمی سۆئێد دەس پێ کراو رۆژی پێنج شەممە١٣ی دیسەمبەری٢٠١٩ بە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕ لە حودەیدە، کۆتایی بەکارەکەی هێنا.
تائێستا چەندین جار بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن، هەنگاو نراوە بەڵام هەموو جار بەهۆی تەگەرەنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانانی گەیشتووەتە بنبەست.
عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی٢٠١٥وە دەستی کردووە بە پەلاماری سەربازیی بۆسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی لەزەوی، دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆ داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لەشازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.