پەرەسەندنی ژماری تووش بوان بە نەخۆشی درم لەیەمەن
وەزارەتی تەندوروستی یەمەن باسی تۆمار کردنی پازدە هەزار وسێسەد و شەست و یەک تووش بوو و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی وەبا و سوریژەی کردووە لەو وڵاتەدا .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی کەناڵی ئەلعالەم، محەممەد عەدلان بەڕێوەبەری گشتیی بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشی و پێشگیری کردن لە تەشەنای وەبا لە یەمەن وتی : ئەم وڵاتە لەساڵی 2018 شایەتی پەرەسەندنی سی و سێ بابەت نەخۆشی درم بووە کە لەبەر بایکۆت و نەبوونی بودجە، ھیچ هەوڵێک لەبواری کۆنترۆڵ کردنی ئەم نەخۆشییە نەدراوە .
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندوروستیی یەمەن، لەبەر ڕەوشی نالەباری ژیانی بنەماڵەکانی یەمەنی و ڕووخانی بەشی خزمەتگوزاریی تەندوروستی و دەرمان، ئاماری ناڕەسمی زۆرترە لەو ڕێژەیەی ڕاگەیەندراوە.
عەرەبستان بە داکۆکی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015ەوە دەستی دایە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە.