زاڵبوونی سوپای یەمەن لەسەر بنکە وبارەگای هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی لەبەرەی "نهم" و" ئەلبەیزا"
سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن لە بەرەی " نهم " پارێزگەی "ئەلبەیزا" زاڵبوو بەسەر بنکە وبارەگای هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس" سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن لە وەڵام بە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی بە ئەنجام دانی هەڵمەت لە بەرەی " نهم" لەپارێزگەی سەنعا " فرەتر لە سیی کەس لە بەکرێگیراوانی سەعودی کوژران وبریندا ربوون وبنکە وبارەگاکانیان لەو ناوچەیە لیی وەرگیرایەوە. هەرلەم حاڵەدا ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی سەعودی شاری " نهم " پارێزگەی سەنعا یان بومباران کرد. بەکرێگیراوانی سەعودی هەروەها لە دڕێژەی بنپێکردنی ڕێککەوتنی ئاگر بەس ، فڕگەی نێودەوڵەتی حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەنیان بە شیوەی بەربڵاو بومباران کرد. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردووەبە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. ڕژێمی سەعودی وهاوپەیمانەکانی هەتا ئێستاکە بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە مەبەست وئامانجەکانی خۆیان لەم وڵاتە " بە دەسەڵات گەیاندنی دەسنیاکانی خۆیان" دەستیان ڕابگات.