هاوێژرانی فرەتر لە ١٠٠گوللە هاوەن وموشەکی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی بۆ سەر حۆدەیدەی یەمەن
هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی ئەمڕۆ شەممە فرەتر لە ٧٠ گوللە هاوەن وسیی موشەکی کوتیوشای بەرەوناوچەی "کیلومێتری ١٦" پاڕێزگەی "حودەیدە" هاوێشت.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس ماڵپەڕی ئەنسارۆڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: گوللە هاوەن وموشەکی کاتیوشای هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی بەرەو گوندی " ئەلزعفەران هەڵکەوتوو لە ناوچەی " کیلومێتری ١٦" لە ڕۆژئاوای یەمەن هاوێژران . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هێشتا هەواڵێک لە بارەی زیانەکانی ئەم پەلامارە موشەکی وخومپارەییانەی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر حودەیدە بڵاو نەکراوەتەوە. هێزەکانی دەسدرێژکاری سەعودی لەم پەلامارانە تەقەیشیان کردلە کاروانی " مایکل لولیسگارد" سەرۆکی تیمی چاودێرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە شەقامی ٥٠ی حودەیدەیش . یەحیا ئەلسەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند : لەسەرەتای دەسپێکرانی ئاگر بەسی حودەیدە هەتا ئێستاکە ، ٩٥٢٠ جار ئاگر بەس لە لایەن هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی بنپێکراوە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا وئیمارات لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە . هاوپەیمانی سەعودی هەموو ڕۆژێک ڕێککەوتنی ئاگر بەسی سێسەمبەری ٢٠١٨ کە لەنێوان ڕیاز وهێزەکانی یەمەنی لە سوئید مۆر کراوە، بنپێدەکەن.