ڕەخنەی یەمەن لە بەریتانیا لەبەر داکۆکی چەکەمەنی لە عەرەبستان
سەرۆکی لێژنەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن ڕۆژی هەینی "جێرێمی هانت" Jeremy Huntی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای دایە بەر ڕەخنە و گازندوە لەبەڕ هەوڵدان بۆ دابین کردنی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ عەرەبستانی سەعوودی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "محەممەد عەلی حوسی" لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی بەریتانیایی "گاردییەن" وتی کە هانت ناتوانێ لە کاتێکدا کە هاوکات وەکوو چەک فرۆشێک دەجوڵێتەوە، یارمەتیدەری دامەزرانی ئاشتیش بێ.
سەرۆکی لێژنەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە هاوپەیمانی سەعوودی بە داکۆکیی بەریتانیا لە یەمەندا جەنایەتی جەنگی دەکات، ڕاشکاوانە رایگەیاند: لەندەن بەو لەونەی کە بەنگەشە دەکات یاسا و ڕێساکانی هاوپێوەند بە هەناردەی چەک لە جیهان، جێبەجێ ناکات.
"جێرێمی هانت" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ٢٠ی فێڤرییە لە سەفەر بۆ بەرلین داوای لە دەوڵەتی ئەڵمان کردبوو کە پێداچوونەوە بکات بە سەر یاسا و ڕێساکانی قەدەغەی فرۆشتنی چەک و کەرەستەی جەنگی بە عەرەبستانی سەعوودی و بەرتەسکییەکانی نەهێڵێ.
ڕێکخراوی توێژینەوەکانی ئاشتی نێودەوڵەتیی (SIPRI) کە ناوەندەکەی لە شاری ستۆکهۆڵمی سویددایە، بە کۆکردنەوەی ژمارێک بەڵگە و بیر و ڕای کاربەدەستان ڕایگەیاند کە ئەمریکا ٦١%، بەریتانیا ٢٣% ، فەرەنسا ٤% و ئەڵمان نزیکەی ٢%ی چەک و کەرەستەی جەنگیی عەرەبستان دابین دەکەن.