بڕیاری سێ دەزگەی مافی مرۆیی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی دادەوانی لەمەڕ فرۆشی چەکەمەنی بە عەرەبستان
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە هاوڕێ لەگەڵ دوو دەزگەی مافی مرۆیی دیکە، لەدژ مۆڵەتی دادەوانیی هەناردەی چەکەمەنی بە عەرەبستان، ناڕەزایەتی دەردەبڕێ.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی فارس، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ئەو ڕێکخراوە هاوڕێ لەگەڵ ڕێکخراوی "مافی مرۆڤی جیهانی" و ڕێکخراوی "چاودێریی مافی مرۆڤ" لەهەوڵدان لە دادگەی لێپێچینەوەی لەندەن لەدژ دەرکرانی مۆڵەتی هەناردەی چەکەمەنی لە بەریتانیاوە بۆ عەرەبستانی سەعودی کە لە ژۆئەنی٢٠١٧ لە دادگەی باڵای بەریتانیا دەرکرا، نارەزایەتی دەرببڕن.
ڕێکخراوی "کەمپەین لەدژ تیجارەتی چەکەمەنی" لە فێڤریەی٢٠١٧ لە بەریتانیا سکاڵای بەرزکردەوە لەمەڕ هەناردەکرانی چەکەمەنی لەو وڵاتەوە بۆ عەرەبستان بەڵام دادگەی باڵای بەریتانیا لە بڕیارێکدا لە ژۆئەنی هەمان ساڵدا، ڕایگەیاند کە لەندەن بۆی هەیە چەکەمەنی ڕەوانەی ڕیاز بکات.
دەزگەکانی مافی مرۆیی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو مۆڵەتە دادەوانییە، نایاساییە چونکە مەترسیی کەڵک وەرگرتنی عەرەبستان لە چەکەمەنی بەریتانی بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگی لەئارادایە.
"لوسی کلاریچ" بەرپرسی بەرنامەی داواکارییە ستراتژیکییەکان لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، وتی: خەڵکی یەمەن لەبەر پەلاماری رۆژانەی هاوپەیمانیی سەعودی-ئیماراتی لەئازار دان و چەکەمەنی بەریتانیاش لەو تاوانکاریانەدا دەور دەبینن.