نیسان 09, 2019 20:11 Asia/Tehran
  • خۆڕاگریی فەلەستین: بڕیاری ئەمریکا لەبارەی سپای پاسداران نیشانەیە بۆ داکۆکی کردن لە زایۆنییەکان

بزووتنەوەی خۆڕاگریی جەماوەری فەلەستین ڕایگەیاند، بڕیاری ئەمریکا بۆ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پێڕستی گرووپە ترۆریستییەکان، ڕاگەیاندنی بەئاشکرای لایەنگری لە بەرژەوەندیی زایۆنیەکانە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "خالید ئەلئەزبەت" وتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی جەماوەری لە فەلەستین وتی: سپای پاسدارانی ئێران گرینگی بە بڕیاری لەو چەشنە ناداو دەزانێ کە دەبێ چلۆن وەڵامی کردەیی بەو هەوڵانەی ترامپ بداتەوە کە ببێتەمایەی پەژیوان بوونەوەی ئەمریکا.

"ئەلئەزبەت" هەروەها پێی داگرت؛ تەوەری خۆڕاگریی بەسەرۆکایەتی ئێران، بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم گەڵاڵە زایۆنی-ئەمریکییەکان بەشێوازی جۆربەجۆر و لەهەموو بەرەکاندا.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خستووەتە نێو پێڕستی گرووپە ترۆریستییەکانی ئەمریکا.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەوری بنەڕەتی هەیە لەبەرەنگاربوونەوەی ترۆریستانی جێی داکۆکیی ئەمرکا لەناوچەدا. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تەکفیری-ترۆریستیەکان لە عێراق و سوریا لەسەر داوای فەرمیی ئەو وڵاتانە، یارمەتی ڕاوێژکاریی بەوان دەکا، ئەو هەوڵەی قەت بەدڵی ترامپ نییە.

سەرپەیڤ