پەلاماری مووشەکیی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ سەر حودەیدەی یەمەن
دەسدرێژکارانی سەعوودی ڕۆژی پێنجشەممە لە درێژەی بنپێ کردنی پەیمانی ئاگربڕی حودەیدە، هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەن، سێ مووشەکیان تەقاند بەرەو ناوچەی "کیلۆمەتری ١٦" لەو پارێزگایەدا.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لەو پەلامارە مووشەکییەدا ژمارێکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی یەمەنی کوژران.
ئاگربڕی ڕێککەوتن لەسەرکراو لە سوید لە نێوان شاندەکانی سەنعا و ڕیاز لە ١٨ی دێسمەبەری ٢٠١٨ـەە لە شاری حودەیدەی یەمەن دەست پێ کراوە بەڵام هاوپەیمانی سەعوودی هەموو ڕۆژێ ئەو ئاگربڕە بنپێ دەکات.
بەندەری حودەیدە سەرەکیترین ڕێگای بەڕێ کرانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەنە.
چوارەمین خولی دانوستانی ئاشتیی یەمەن لە ٦ی دێسەمبەرەوە بە ئامادەبوونی لایەنە یەمەنییەکان بە سەرۆکایەتیی "مارتین گریفیتس" Martin Griffiths نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن لە ستۆکهۆڵمی پێتەختی سوید دەست پێ بوو و ڕۆژی ١٣ی دێسەمبەر بە ڕێککەوتن سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربڕ لە حودەیدە، کۆتایی هات.
تا ئێستا چەندین جار هەوڵ دراوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن بەڵام هەموو جارێ بە هۆی تەگەرە نانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی ئەو هەوڵانە بێ ئاکام ماونەتەوە.