نیسان 21, 2019 16:52 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە هاوەنی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ سەر

دەستدرێژکارانی سەعوودی ناوچە جۆر بە جۆرەکانی "ئەلحۆدەیدە"ـی یەمەن یان داوەتە بەر پەلامارەکانی بەهاوەنی خۆیان دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی ئەلعالەم، لە ئاکامیی پەلامارەکانی بە هاوەنی ڕژیمی سەعوودی بۆ سەر حۆدەیدەی یەمەن  زەرە وزیانی زۆر لە ناوچە ئاوەدانەکانیی ئەم سارە دراوە. ڕۆژی شەممەیش فرۆکە جەنگییەکانی سەعوودی حۆدەیدەیان بۆردومان کرد.

ئاگر بڕێک  وا لە سوید دا ڕێککەوتنی لە سەر کرا لە نێوان لیژنەی بەڕێکراو لە سەنعا و لیژنەی ریاز لەبەیانی سێیشەممە١٨ـی دیسەمبەری ٢٠١٨ لە شاری حۆدەیدە، دەستپێکراوە بەڵام هاوپەیمانی سەعوودی هەر ڕۆژ بنپێدەکاتەوە.

 ئەرتەش و  هێزە جەماوەرییەکانی یەمەنیش بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودیان لە "جەحفان" لە باکووری جیزان هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان، داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا وژمارێک لە دەستدرێژکارانیان کوشتووە.

هەواڵێکی دیکە  باسی ئەمە دەکات"عەبدولحەکیم ئەلماوەری" وەزیری نێو خۆی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن کە بە هۆی نەخۆشیی لەیەکێ لە نەخۆشخانەکانیی لوبنان خەوێندرابوو، کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ