نیسان 26, 2019 10:16 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکی یەمەنییەکان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی سەعوودییەکان

مەکۆی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە بەردەم بوارگەی "عەلەب" و ناوچەی "رقابه الصحن" لە "الربوعه"،وەبەر ٥ مووشەکی زلزالی ١ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ بە گێرانەوە لە  کەناڵی هەواڵیی ئەلمەسیرە؛ هەروەها یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی و تۆپخانەیی یەمەن، کەرەستەی سوپای عەرەبستان لە ناوچەی جەیزانی دایە بەر پەلامار.

ژێدەرێکی سەربازی وتی: لەو ئۆپەراسیۆنەدا شۆڤەڵ و ترۆمبیلە سەربازییەکانی سەعودی لە بنکەی "ئەلخوری"وەبەر پەلاماری تۆپخانەیی کەوتن.

ئەم ئۆپەراسیۆنە چەن کاژێر پاش ئەوەی بەڕێوەچوو کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی «قاصف 2K»ی یەمەن، پەلاماری کردە سەر بنکەی فەرماندەرێتیی دەسدرێژکاران لە "البریقه" لە شاری "عەدەن".

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و  چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکار هێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، پەلاماری ئەم وڵاتەیان داوە بەڵام تا ئێستا وێڕای هەموو پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆ درانی هەمەلایەنەی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لە یەمەندا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

سەرپەیڤ