موفتییەکی لیبی: ھیچ گوڵەجێیەک لەم زەوییەدا لە گەندەڵیی سەعودییەکان بە دوور نییە
موفتییەکی لیبی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھیچ شوێنێکی ئەم گۆی زەوییە لەگەندەڵی سەعودییەکان پارێزراو نەماوە، داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد کە لە ھەل و مەرجی ئێستادا بۆ پشتگری نەکردن لەو ڕژێمە،جارێک زیاترحەجج و عومرە بەجێ نەھێنن.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی خەلیج ئانلاین، « سادق غەریانی» لە گرتەیەک دا کە ھەڵسوڕاوانی سیاسی ئەمڕۆ لە توییتێڕدا بڵاویان کردووەتەوە، جەختی کردووە: من ڕوو لە عومرەکارو حاجییەکان دەڵێم ئەوانەی وا جارێک حەججی عومرەیان بەجێ ھێناوە ئیدی ڕەوا نییە ھەزاران ڕیاڵ بڕژێننە گیرفانی دەستەڵاتدارانی سەعودییەوە، چونکو ئەم ڕژێمە خەڵکی موسڵمان لە یەمەن و لیبی قەڵاچۆ دەکات و ئەم کارە لە سودان و ئەلجەزایەرو تونیش دووپات دەکاتەوە.
غەریانی کە دانیشتووی ئەستەمۆڵی تورکیایە، وتووشیەتی: ھیچ گوڵەجێیەک لە ڕووی زەوی نەماوە کە دەستەڵاتدارانی سەعودی بە پارە چەپەڵیان نەکرد بێت.
خەلیفە خەفتەر سەرکردەی ھێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی لە چوارەمی ئاپریلەوە دوابەدوای گەشتەکەی بۆ ڕیازو دیداری لەگەڵ سەرکردەکانی ڕژێمی عەرەبستان، لەگەڕانەوەدا پەلاماری تەرابلۆسی پێتەختی لیبی و ھێزەکانی دەوڵەتی یەکگرتنی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی « فایز سەڕاج» داو ئەم پەلامارانەش ھەتا ئێستا پتر لە ٢٧٠ کوژراوو ١٣٠٠ بریندارو ٣٥ ھەزار ئاوارەی لێ کەوتووەتەوە.