May 10, 2019 18:22 Asia/Tehran
  • گیان لە دەست دانی پێنج ئافرەت و پیرە پیاوێک لەبەر برسیەتی لە یەمەن

سەرچاوەکانی یەمەنی باسی گیان لە دەست دانی ئافرەتێک و پیرەپیاوێکیان کرد لەبەر برسیەتی و نەبوونی دەرمان لە پارێزگەی حودەیدە.

هەواڵدەریی یەمەن سەبا نت، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ، لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو لە شاری دەریهێمی  لە پارێزگەی حودەیدە  شەش کەس لەبەر برسیەتی و نەبوونی دەرمان گیانیان لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە، هاوپەیمانی سعودی  - ئیماراتی بە حەڤدە گوللە خومپارە دەورووبەری شاری دریهێمییان دایە بەر پەلامار . 

هەروەها لە بەر پەلاماری هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی - ئیماراتی بۆسەر ناوچەی فەرەس  لە تەحیتا هەڵکەوتوو لە پارێزگەی حودەیدە، پیرەژنێک کوژراو و منداڵێکیش بریندار بوون.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندوروستی یەمەن، زورترلە دوو ملوێن منداڵی یەمەنی تووشی کەمخۆراکین  کە چوارسەد هەزار کەسیان بەرەوڕووی مەترسی  مەرگن.

سەرپەیڤ