پێشڕەوی هێزە یەمەنیەکان لە پارێزگەی " ئەلزالیع"
هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە دڕێژەی پێشڕەویەکانی خۆیان توانیان بڕونە ناو "قەعتەبە " گەورەترین شاری پارێزگەی " ئەلزالیع " لە باشووری یەمەن .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئەلئەخبار، لەگەڵ پێشڕەوی هێزە یەمەنیەکان لە پارێزگەی " ئەلزالیع" هێزەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی ئیماراتی ناچاربە پاشەکشەبوون لە شاری " قەعتەبە " . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، پیشڕەوی هێزەکانی سوپای یەمەن بووە بە هۆی نیگەرانی هێزەکانی سەربە ئیمارات وهێزەکانی سەربە عەبد رەبە مەنسور هادی سەرۆکی دەوڵەتی لەسەرکار لابراوی یەمەن وناکۆکی نێوانیانی بە هۆی تێکشکانی بنکە سەربازیەکانیان لە ئەلزالیع تەشەنا پێ داوە. عەرەبستانی سەعودی وهاوپەیمانەکانیان کە لە مارسی ٢٠١٥ هەزاران کەسی ناسەربازی یەمەنیان کوشتووە وژێر خانەکانی یەمەنیان لە ناوبردووە، بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانی بگەن بە مەبەست وئامانجەکانیان لە یەمەن .