May 12, 2019 14:02 Asia/Tehran
  • ئەنسارووڵلا: چوونەدەر لە بەندەرەکانی یەمەن، نیشانەی پێبەندی بە پەیمانی سویدە

ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنسارووڵڵای یەمەن وتی: چوونەدەری هێزە یەمنییەکانی لە بەندەرەکانی حودەیدە، سەلیف و ڕەئس عیسا، لە چوارچێوی پێبەندی بە پەیمانی ئاشتیی سویدە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد بەخیتی" ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنسارووڵلای یەمەن سەر لە بەیانی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر وتی: ڕێککەوتننامەی "ستۆکهۆڵم" هەندێ ئەستۆگریی بۆ دوولایەن دیاری کرد کە بە داخەوە هاوپەیمانی سەعوودی پێبەندی ئەو  ئەستۆگرییانە نییە و لە جێبەجێ کردنیدا تەگەرە دەنێتەوە.

بەخیتی بە ئاماژە بەوەی کە کاتێکی دیاریکراو بۆ چوونەدەری هەموو هێزە یەمنییەکان لە بەندەری حودەیدە، سەلیف و ڕەئس عیسا دیاری نەکراوە، وتیشی: چوونەدەری هێزەکانی ئەنسارووڵلا تەنیا بە ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەنجام دەبێ.

بە وتەی "مایکێل لولیسگارد" Michael Lolizgard سەرۆکی گرووپی چاوەدێرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەن، ئەنسارووڵلا ڕۆژی شەممە چوونەدەر لە بەندەرەکانی حودەیدە، سەلیف و ڕەئس عیسا"ی دەست پێ کردووە.

دەوڵەتی وازلەکارهێناوی یەمەن و بزووتنەوەی ئەنسارووڵلا لە دانوستانەکانی ئاشتیی سوید دا ١٣ی دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٨ لە ستۆکهۆڵمی پێتەختی سوید سەبارەت بە پارێزگا قەراخ ئاوییەکانی حودەیدە و تەعز و ئاڵ و وێری ئەسیران گەیشتنە تەبایی، بەڵام ئەم ڕێکککەوتنە بە هۆی تەگەرەنانەوەی لایەنەکانی سەر بە هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی هێشتا هیچ دەسکەوتێکی نەبووە.

سەرپەیڤ