کوژرانی چوار شاروومەندی مەدەنی لە پە لاماری ئاسمانیی عەرەبستان
چوار کەسی مەدەنی لە دوایین پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆ سەر باکووری یەمەن کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودی رۆژی دووشەممە ئۆتۆمبیلێکیان لە پارێزگای سەرسنووریی سەعدە لە باکووری یەمەن دایە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە چوار کەسی مەدەنی گیانیان لە دەست دا و یەک کەسیش بریندار بوو.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی ڕۆژی یەکشەممەیش ماڵێکیان لە ناوچەی بەنی مەعازی شاری سەحار دایە بەر پەلامار کە بووە هۆی بریندار بوونی یەک کەس.
یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە وەڵامی ئەو جەنایەتانەی عەرەبستان ، بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی هێزە سەربازییەکانی سەعوودی لە نەجران ژمارێک لەوانیان کوشت.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.