ئەنساروڵڵای یەمەن : دڕندەکاری نوێ لە سەنعا نیشاندەری لاوازی و بێ دەسەڵاتی هاوپەیمانی سعودیایە
وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاریە نوێ کەی هاوپەیمانی سعودی - ئیماراتی لە سەنعا وتی : ئەو دڕندەکاریە نیشاندەری لاوازی و بێ دەسەڵاتی هاوپەیمانی دەستدرێژکارە.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی ڕۆژی پێنج شەممە ، سەنعای پێتەختی یەمەنیان بوردومان کرد .
وەزارەتی تەندوروستی یەمەن ڕایگەیاند لەبەر ئەم پەلامارنە شەش کەس کوژران و حەفتا و یەک کەس کە بیست و حەوت کەس لەوان منداڵن ،بریندار بوون.
محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی : وەبەر پەلامار کەوتنی یەمەنییەکان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و دوای ئۆپراسیۆنی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا بە دژی یەکێک لە دامەزراوەکانی لوجستیکی دوژمن، دەسەلمێنێ کە دوژمن لەباری سەربازی، سیاسی، ئەخلاقی و میدیایی ، شکستی خواردووە.
سوپای یەمەن ڕۆژی سێ شەممە بە حەوت فڕۆکەی بێ فروکوان دوو وێستگەی پۆمپاژی نەوت سەربە کۆمپانی ئارامکۆی عەرەبستانی سعودی داوەتە بەر پەلامار .
عەبدوسەلام وتیشی: یاساگەلێک کە جیهان بە پێی ئەوە لەگەڵ یەمەن دەجووڵێنەوە مرۆیی نین و چەک گەلێک کە یەمەنییەکان بەوە دەکوژرێن، ئەمریکی و فەرەنسین.
عەرەبستانی سعودی و هاوپەیمانەکانی لە مارسی 2015 و تێپەڕینی زورتر لە چوار ساڵ، کوشتنی هەزاران کەسی سیڤیل و وێڕان بونی ژێرخانەکانی یەمەن، لەبەر خۆراگری خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانی بە ئامانجەکانیان لە یەمەن بگەن.