May 23, 2019 11:13 Asia/Tehran
  • بروجردی: سەعودیا لەمەڕ تاوانکاریەکانی لە یەمەندا چەواشەکاریی دەکا

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران وتی: عەرەبستانی سەعودی لەهەوڵی چەواشەکارییە لەمەڕ تاوانکارییەکانی لە یەمەندا.

"عەلائەدین بروجردی" رۆژی چوارشەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس، وتی: سەعودیەکان لە زەلکاوی یەمەندا گرفتار بوون چونکە لەچوار ساڵی رابردوو لەدژ گەلی ستەملێکراوی یەمەن، زوڵمێکی زۆریان ئەنجام دا.

نوێنەری مەجلیسی ئێران، عەرەبستانی بە بەرپرسی ڕەگەزکوژیی لە یەمەن زانی و وتی: ئەو وڵاتانەی چەکی پێشکەوتەیان بە هاوپەیمانی سەعودیا فرۆشت و لەسەرویانەوە ئەمریکا، هاوبەشی ئەو ڕەگەزکوژیەن کە لەیەمەندا ئەنجامی گرتووە.

ناوبراو ، چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتیی پاوەجێ لەناوچەی بە سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتی: درێژەی شەڕخوازیی عەرەبستانی سەعودی لەناوچەدا، بەزوویی بەرۆکی سەعودیەکانیش دەگرێتەوە.

عەلائەدین بروجردی پێی داگرت؛ باڵی توندڕەوی ئەمریکا لەهەوڵی وەرگرتنی ئیمتیاز و دۆشینی زیاتری سەعودیەکانە بۆیە تێدەکۆشێ قەیران لەناوچەدا درێژەی هەبێ.

سەرپەیڤ