سەودای سەدە، سەودای کەتن و جینایەتە دەرحەق ئارمانجەکانی فەلەستین
سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئابووریی بەحرەین وەکوو بەشێک لە گەڵاڵەی ناسراو بە "سەودای سەدە" وتی: ئەم گەڵاڵەیە جێبەجێ ناکرێ و پرسی فەلەستین تەنیا لە ڕێگای سیاسیەوە چارەسەر دەبێ.
"مەحموود عەباس" شەوی ڕابردوو وتی: چارەسەر کردنی پرسی فەلەستین لە ڕێگای سیاسییەوە گونجاو دەبێ نەک لە ڕێگای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئابووری.
"سەودای سەدە" پلانێکە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بۆ بنپێ کردنی مافەکانی گەلی فەلەستین. ئەم پلانە بە هاوکاری و ڕەزامەندیی ژمارێک وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستان داڕێژراوە.
بە پێی پلانی ئەمریکایی "سەودای سەدە" قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایونی دەکرێ، ئاوارە فەلەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین بەرتەسک دەبێتەوە بە زەوی و زارە داگیر نەکراوەکانی کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە لە ساڵی 2017ەوە گەڵاڵەی سەودای سەدەی هێناوەتە گۆرێ، بە گوشار خستنە سەر عەرەبستان، بەحرەین و ئیمارات بەنیازە، خەرج و تێچووی ئابووریی ئەم گەڵاڵەیە دابین بکات.
هەندێ وڵاتی عەرەبی، پارەی ڕاپەڕاندنی ئەم گەڵاڵەیە دابین دەکەن کە بەم پێیە، ئەمریکا لەسەتا 20، ئەورووپا لەسەتا 10 و عەرەبەکانیش لەسەتا 70ی وەئەستۆ دەگرن.
ئەم دابەش کردنە پیشان دەدات ئەمریکا بە هەڵویستی عەرەبی خۆی وا بەدوای بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی سەودای سەدەوە کە بە هیچ کلۆجێ لەگەڵ ڕاستیە مێژووییەکانی فەلەستین یەک ناگرێتەوە. پاڵپشتیی ئەمریکا لە ئاسایشی هەندێک وڵاتی عەرەبی لەوانە ڕژێمی سەعوودی، ئەو وڵاتانەی هان داوە لە پێناو خەیانەت بە ئارمانجەکانی فەلەستیندا هەنگاو هەڵێنن.
ئاوڕ نەدانەوە لە مافی ملوێنان ئاوارە و پەرتەوازەی فەلەستینی، چەک داماڵینی خۆڕاگری، پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستین بە بێ ئەرتەش و گۆڕینی سیمای شاری داگیرکراوی قودس بە ڕواڵەتێکی زایونیستی، لە بڕگەکانی گەڵاڵەی ئەمریکی سەودای سەدەیە کە تەنانەت لەلایان تاقمێکی فەلەستینیشەوە پشت ڕاست نەکراوەتەوە.
ئاوەها نیشانەگەلێک بووەتە هۆی ئەوەی هیچ کام لە تاقمە فەلەستینییەکان ئامادەی دانوستان سەبارەت بەم گەڵاڵەیە نەبن.
نەیارەتی "مەحموود عەباس"ی سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەگەڵ جڤینەکەی بەحرەین و بایکۆت کردنیشی هەر لەم چوارچێوەیەدا لێک دەدرێتەوە.