May 29, 2019 13:30 Asia/Tehran
  • بانگەوازی کۆمیتەی ڕێکخستنی خۆپێشاندانەکان لە یەمەن بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس

کۆمیتەی ڕێکخستنی خۆپێشاندانەکان لە یەمەن دوێشەو(سێ شەممە) ، خەڵکی ئەو وڵاتەی بانگهێشت کرد بۆ ئامادەبوونی بەرفراوان لە ڕێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە، کۆمیتەی ڕێکخستنی خۆپێشاندانەکان لە یەمەن داوای لە خەڵکی ئەو وڵاتە کرد بە دروشمی "نا بۆ مامەڵەی سەدە" لە ڕێپێوانەکانی رۆژی جیهانیی قودس لە دواهەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بەشێوەی بەرفراوان بەشداربن.

خەڵکی یەمەن هەموو ساڵێک بەئامادەبوونی پڕشکۆ لە ڕێپێوانی داکۆکی لە قودس وێڕای دانی دروشم بۆ پاڵپشتی لە قودس، تاوانکاریەکانی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا لەدژ فەلەستینیان ئیدانە دەکەن.

دواهەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەسەر دەسپێشخەریی ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک رۆژی جیهانیی قودس ناودێر کراوە.

ڕێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس، رۆژی هەینیی داهاتوو ٣١ی مای٢٠١٩ ڕێکەوتی٢٥ی ڕەمەزانی١٤٤٠ی کۆچی مانگی لە گشت وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ