May 29, 2019 20:52 Asia/Tehran
  • مان گرتنی ئەردەنیەکان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەفەری زاوای ترامپ بۆ وڵاتەکەیان

ژمارەیەک لە ئەردەنیەکان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەفەری ناوچەیی " جارد کوشنر " ڕاوێژکاری پایەبەرز وزاوای دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەمان ، لەبەرانبەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە پێتەختی ئەردەن مانیان گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلعالەم ، کەسانی کۆبوو لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە پێتەختی ئەردەن گەڵاڵەی دژە فەلەستینی بەناو سەودای سەدەی ئەمریکایان شەمەزار کرد. کۆسکی سپیی ڕایگەیاندووە جارد کوشنر لەماوەی ئەم حەوتەیە بڕیارە بۆ مەغریب، ئەردە وهەروەها سەرزەویە داگیر کراوەکان سەفەر بکات. ئەم سەفەرانە لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە " مەحمود عەباس" سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین پیوەندیەکان لەگەڵ دەوڵەتی ترامپی پچراند وئەوی تاوانباربە  لاینگری ئاشکرا لە ئیسراییل کردووە. هەروەها ئەم سەفەرە لە دۆخێکدایە کە ئەمریکا ئامادە دەبێت هەتا لە کۆنفرانسێکدا لە بەحرەین لە کۆتایی مانگی ژوئەن ، لە بەشی ئابووری گەڵاڵەکەی،  پەردە لابدات .  فەلەستینیەکان ئەم گەڵاڵەیان ڕەت کردووەتەوە ولە وڵاتانی عەرەبی داوای کردووە لەم کۆنفرانسە بەشداری نەکەن. 

سەرپەیڤ