حوزه‌یران 02, 2019 00:44 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە شاری مەککە

چواردەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە مەککە بەئامادەبوونی ژمارێک لە سەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە لە مەککە بەڕێوە چوو.

نوێنەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە جەدە، بە ئیدانە کردنی گەڵاڵەی "سەودای سەدە" سەبارەت بە فەلەستین، خۆیان بوارد لە هاوڕێیەتی کردنی عەرەبستان لە هێنانە ئارای تۆمەتەکانی دژ بە ئێران.

هەروەها نوێنەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی جەدەدا، وتارەکانی خۆیان سەبارەت بە پرس و بابەتی جۆر بەجۆر و لە سەرووی هەموویانەوە پرسی فەلەستین ئاراستە کرد و جەختیان کرد لە سەر مافی گەلی فەلەستین بۆ خاوەنێتی وڵاتێکی سەربەخۆ  بە پێتەختی قودسی شەریف.

"سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالی سەعود"

"سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالی سەعود" لە ڕێوڕەسمی دەسپێبوونی چواردەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە مەککە جارێکی دیکە لە بانگەشەیەکی پڕووپووچدا، ئێرانی تۆمەتبارکرد بە داکۆکی لە یەمەن لەکاتی هێرشکردنی بۆسەر وڵاتەکەی.

پاشای عەرەبستان هەروەها بێ ئاماژە بە تاوانکاریەکانی رژیمی زایۆنی لەدژ گەلی فەلەستین ئاماژەی کردە بەڕێوەچوونی دانیشتەکانی ئەم دواییە لە وڵاتەکەی و ئیدیعای کرد، دانیشتنەکانی مەککە هەوڵیەتی سەقام و ئاسایش لەناوچەدا بچەسپێنێ.

هەروەها کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بەدەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی بەکاری خۆی هێنا لە مەککە و قودس و جەولانی وەک سەرزەوینە داگیرکراوە عەرەبییەکان ناوبرد.

ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی رایگەیاند: هەرچەشنە بڕیارێکی نایاسایی و نابەرپرسانە کە قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنی بەرەسمییەت بناسێ، ڕەت کراوەیەوە.

لەو بەیاننامەدا، قودس وەک پایتەختی وڵاتی فەلەستین ناوی براوەو تێیدا جەخت کراوە؛ ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی پێدادەگرێ لەسەر مافی فەلەستینیەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووس و پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بەپایتەختیی قودسی پیرۆز و پێویستیی داکۆکی لەمافی گەڕانەوەی ئاوارەکان.

هەروەها لەو بەیاننامەدا هاتووە: ئاشتی و ئاسایش لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وەک بژارەیەکی ستراتژیک تەنیا بە چوونەدەری بەتەواوەتی ئیسرائیل لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی١٩٦٧ی فەلەستین و لەسەروویانەوە قودسی پیرۆز، دێتەدی.

ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، جەولانی سوریای وەک سەرزەوینێکی داگیرکراوی عەرەبی ناوبرد و خوازیاری بەرەسمییەت نەناسرانی بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ پەیوەست کرانی جەولان بە ئیسرائیل بوو.

چواردەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی (OIC) بە میواندارێتیی عەرەبستانی سەعوودی و بە بەشداریی ٥٧ وڵاتی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە لە مەککەی پیرۆز بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ