وه زیری تەندوروستی یەمەن : جەنایەتی عەرەبستان لە یەمەن ڕواڵەتی ڕاستەقینە ی ئە م ڕژێمەی دەرخست
وەزیری تەندروستی یەمەن وێڕای ڕەخنە وگازەندە لە بێ دەنگەی کۆمەڵگە ی نێودەوڵەتی لە هەمبەر جەنایەتی عەرەبستان وتی: سەعودیەکان لە پەلامارەکانیان بۆ سەر یەمەن لە چەکی قەدەغەکراو کەڵک وەردەگرن کە دەبێتە هۆی رودانی نەخۆشی مە ترسیدار لە نیوان خەڵک.
"تاهامتوەکل" وەزیری تەندورستی یەمەن لە وتووێژلەگەڵ "پرێس تی ڤی"لە سەنعا وتی: گەمارۆی زەوینی، ئاسمانی ودەریایی یەمەن لە لایەن عەرەبستانی سەعودی پێشدەگرێت بە هاتنی دەرمان وگواستنەوەی نەخۆشان وبرینداران بۆ وڵاتانی تروسەربازانی سەعودی هەروەها لە ناردنی تیمی پزیشکی بۆ ناوچەکانی ژێر گەمارۆ پێشگیری دەکەن. تاها متوەکل وتی: خەڵکی ناوچەکانی ژێر گەمارۆی سەربازانی سەعودی لە که مبوونی خوراک لە ئازار دان وهەتا ئێستاکە زۆرێک لەوان بە هۆی برسیەتی وقات وقڕی ولە بێدەنگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گیانی خۆیانیان لەدەس داوە. وەزیری تەندوروستی یەمەن هەروەها لە بارەی دۆخی نەخۆشخانەکان لەم وڵاتە وتی؛ هەتا ئێستاکە نێزیک بە ٤٣٠ نەخۆشخانە و ناوەندی دەرمانی لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی سەعودی زیانیان وێ کەوتووە. ئەوان تەنانەت پەلامار دەکەنە سەر گروپی پزیشکانی بێ سنووریش. عەرەبستان وئیمارات لە ساڵی ٢٠١٥ لە چوارچیوەی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی وبەیارمەتی ئەمریکا ، پەلاماری بەربڵاویان لە دژی یەمەن هەژارترین وڵاتی عەرەبییان دەسپێکرد.