حوزه‌یران 05, 2019 19:38 Asia/Tehran
  • پێشڕەوی هێزە یەمەنییەکان لە پارێزگای ئەلجووف

گوتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسیان لە پێشڕەوی ئەرتەش و هێزە جەماوەرییەکان لە ئۆپەراسیۆنی پارێزگای "ئەلجووف"،باکووری یەمەن دا کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی  چوارشەممەی ئیرنا، سەرتیپ "یەحیا ئەلسەریع" گوتە بێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن گوتی:  لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ناوچەکانی "ئەلسەفحە" و "ئەلوەجف"ـی شارستانی "ئەلخەب و ئەلشەعف"ـی پارێزگای ئەلجووف  بە شێوەی تۆکمە و تەواو لە ژێر داگیرکاری بەکرێگیراوانی سەعوودی ئازاد کراوە.

بە گوتەی سەرتیپ ئەلسەریع، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی تایبەتی یەمەنی لە پارێزگای ئەلجووف لە سێ مێحوەرەوە دەستپێکرا و سەرجەم زیاتر لە ٢٦ بنکە و پێگەی دەستدرێژکارانی سەعوودی کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەس و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن دەیان بەکریگیراوی سەعوودی کوژران و ژماریکی زۆریش بریندار بوون. هەروەها کەرستەی زۆریس لە هۆکارانی سەعوودی بە غەنیمەت گیراوە.عەرەبستان و ئیمارات لە ساڵی ٢٠١٥ لە تەشکی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی و بە یارمەتی ئەمریکا،پەلامارگەلێکی بەربڵاوی دژی یەمەن هەژارترین وڵاتی عەرەبی دەستپێکردووە.

هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی و هاوپەیمانەکانیی تا بەئێستا دوای کوشتاری هەزاران کەسی سیڤیل و کاوڵکردنەوەی ژێرخانەکانی یەمەن،بە هۆی بەرخۆدانیی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیاتوانی دەستییان ڕابگات بە ئامانجە زێدەخوازانەکانیان.

سەرپەیڤ