وتەبێژی ئەنسارۆڵڵای یەمەن: تاوانکارییەکانی دەستدرێژکارانی سەعوودی هەروا درێژەی هەیە
وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن گوتی: لە حالێکدا کە جیهانی ئیسلام خەریکی بەڕێوە بردنی ڕێ وڕەسمەکانی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانە،هاوپەیمانیی دەستدرێژکاران لەیەمەن درێژە دەدەن بە تاوانکارییەکانی خۆیان لە یەمەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "موحەممەد عەبدولسەلام" ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێرەکەی دا نووسی: دەستدرێژکارانی سەعوودی بەم کردەوەگەلە، سیمای جەنایەتکار و ناحەزی خۆیان زیاتر لە ڕابردوو لای خەڵکی جیهان لەقاو ئەدەن.
وتەبێژی ئەنسارۆڵڵای یەمەن هەر وەها گوتیشی: دەستدرێژکارانی سەعوودی لە ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان تاوانکارییەکی دیکەیان لە پارێزگای ئەلزالیێع لەباشووری یەمەن ئەنجام داوە کە لەم تاوانکارییەدا سێ شارومەندی یەمەنی کوژراون و لە تاوانکارییەکی دیکە لەناوچەی عەبەس لە پارێزگای حججە حەوت ئافرەت و منداڵیان بریندار کردووە کە حاڵی ژماریک لەوان شپرزە ڕاگەیەندراوە.
عەرەبستان بە پشتگریی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستدرێژی سەربازییان بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەیان دەستپێکردووە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لەیەمەن تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملوینان یەمەنی .
دەستدرێژیی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی و دەرمانی کردووە. ڕژێمی سەعوودی وهاوپەیمانەکانی تا بە ئێستا بە هۆی خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان واتە بە دەستەڵات گەیاندنی دەست وپێوەندەکانی خۆیان لەم وڵاتەدا بگەن.