پەلاماری فڕۆکەی بێسەرنشینی یەمەن بۆسەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدی سعودی
بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە باشووری رۆژاوای عەرەبستان سەرلەبەیانی سێشەممە کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکەی بێسەرنشینی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن .
ئەم فڕۆکە خانەیە لە شاری خەمیس مەشیت - ی ناوەندی پارێزگەی عەسیر لە باشووری عەرەبستان هەڵکەوتووە .
هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان ( واس ) بەپشتڕاستکردنەوەی پەلاماری سەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید ، بانگەشەی ئەوەی کرد ئەم فڕۆکانە بینراون و تێکشێنراون .
فڕۆکە بێسەرنشینە یەمەنیەکان سێ حەوتە بەر لەوەش لە کاردانەوە بە پەلامارە بەردەوامەکانی عەرەبستان بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان و ژێرخانەکانی یەمەن ، دوو وێستگەی پۆمپاژی نەوتیان لە پارێزگاکانی دەوادمی و عەفیفە لە رۆژاوای عەرەبستان کوتا .
بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پەلاماری فڕۆکەی بێسەرنشینی ئەم دوایانە بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆ وەک بەشێک لە هەڵمەتی سەربازیی ئەگەریی بۆ هێرشی سەر 300 ئامانجی گرنگ و سەربازیی لە ئیمارات و سعودی راگەیاند .
لە همان کاتدا راگێندرا ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی رابردوو بنکەی بەکرێگیراوانی سعودیان لە باشووری رۆژاوای ئەم وڵاتە بە موشەک پێکاوە .