حوزه‌یران 13, 2019 17:44 Asia/Tehran
  • پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر پێتەختی یەمەن

فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعوودی - ئیماراتی ئەمڕۆ پێنجشەمە چەن جار شاری سەنعای پێتەختی یەمەنیان دایە بەر پەلاماری خۆیان

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کەناڵی ئەلعالەم  دەسدرێژکارانی سەعوودی-ئیماراتی  ناوچەی ئاوەدانی  ئەلسیانە  هەڵکەوتوو  لە ناوەندی  سەنعایان  بوردمان کرد  کە بە هِۆیەوە  چەن ماڵ کاول بوون .  کاناڵی  هەواڵیی  ئەلمەسیرەش  ڕاپۆڕتێکی  لە   شەش  پەلاماری  ئاسمانی بۆ سەر بنکەی  هێزە تایبەتەکانی  یەمەن  لە ڕۆژئاوای  سەنعای بڵاو کردەوە.  لە لایەکی دیکەوە  بە دوای  پەلاماری تۆپخانەیی  بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر شاری ئەلتەحیتا لەپارێزگای حودەیدە دوو یەمەنییان بریندار کرد. موحەمەد عەبدولسەلام سەرۆکی  ئەنجومەنی نیشتمانیی یەمەن و وتەبێژی ئەنساڕوڵڵا ڕایگەیاند: درێژەی دەسدرێژکاریەکان، گەمارۆ، داخرانی فڕگەی سەنعا و نەیاریەتی دەسدرێژکارانی سەعوودی لەگەڵ ڕێگاچارەی سیاسی و ئاشتی  وا ھەڵدەگرێ کە  نەتەوەی  یەمەن بەرگری لە خۆی بکات.

سەرپەیڤ